سەردێڕ:

تڕەمپ ناردنى ١٢٠ هەزار سەربازى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕەتکردەوە

فۆتۆ: 
2019-05-15

2124 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ هه‌واڵی ناردنی ١٢٠ هەزار سەربازی وڵاتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هێشتا ئەمریکا پلانی لەو جۆرەی نییە.

سەرۆکى ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌نوسیدا لە کۆشکی سپی هەواڵەکەی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ڕەتکردەوە كه‌ گوایە ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێراندا خۆی بۆ ڕه‌وانه‌كردنی ١٢٠هه‌زار سه‌رباز ئاماده‌ده‌كات.

ترەمپ ڕایگەیاند، "هه‌واڵی ڕۆژنامه‌کە درۆیه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئەمریکا پلانی ناردنی هێزی دانه‌ناوه‌"، هیواشی خواست ناچار نەبن پلانی بۆ دابنێن، تەئکیدیشیکردەوە ئه‌گه‌ر پلانیان بۆ ئەو مەبەستە هەبووایە، له‌و ژماره‌یە سه‌ربازی زیاتریان ڕه‌وانه‌ی ناوچەکە ده‌كرد.

پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بە پشتبەستن به‌ زانیاریی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مریكا ئاشکرایکردبوو، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بەوەکالەت زانیاریی پێشكه‌شی ڕاوێژكاره‌ ئه‌منییه‌كانی تره‌مپ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ پلانی ڕه‌وانه‌كردنی ١٢٠ هه‌زار سه‌رباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له ‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێراندا.

 ئ.ر