سەردێڕ:

توێژینەوە.. بوونی ماددەیەك لە بنێشتدا دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە

فۆتۆ: 
2019-05-15

6105 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران ئاگادارییان داوە لەبارەی ماددەیەکەوە کە لە بەرهەمهێنانی بنێشت و مایۆنیزدا بەکاردێت، کە ماددەیەکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی هەناو.

ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زانایان لە زانکۆی سیدنی ئوستراڵی ئاماژەیان بەوەکردوە، دووەم ئۆکسیدی تیتانیۆم کە بە رەمزی "E171 " دەنوسرێت کاریگەری زیانبەخشی هەیە لەسەر بەکتریا سروشتییەکانی هەناو.

بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری "هەواڵەکانی بواری خواردن" بڵاوکراوەتەوە و لەسەر مشك ئەنجامدراوە دەریخستووە، ئەم مادەیە کاری هەندێك لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات و دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردن و تەنانەت شێرپەنجەش.

لەبارەی توێژینەوەکەشەوە یەکێك لە توێژەران و پسپۆڕی بواری ژەهرەکان لە زانکۆی ئوستراڵیا، فویچ کرازانوفسکی وتی: ئەو خواردنانەی کە دووەم ئۆکسیدی تیتانیۆمیان تێدایە کاریگەرییان دەبێت لەسەر زیندەوەرە وردەکانی هەناو ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەکو هەوکردن و شێرپەنجەی قۆڵۆن و هەناو، چونکە ئەو ماددەیە لەگەڵ بەکتریای هەناودا کارلێكدەکات و کارەکەی دەکات بە دوو ئەوەندە.

دووەم ئۆکسیدی تیتانیۆم بە بڕێکی زۆر لە ٩٠٠ بەرهەمی خۆراکی و پێداویستی رۆژانە بەکاردەهێندرێت لەوانەش: هەویری ددان، کرێمی دژە خۆر، هەروەها لە سەدەی رابردووەوە دەکرێتە هەندێك خواردن و دەرمانەوە وێڕای ئەوەی بەڵگەی تەواو نییە لەسەر سەلامەتی ئەم ماددەیە و بەپێچەوانەوە مەترسی بۆ تەندروستیی دەبێت.