سەردێڕ:

بڕیارى قەدەغەکردنی شۆفێری تاکسی بۆ فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆ درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-05-15

15847 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ لە بڕیارێکدا قەدەغەکردنی کاری شۆفێری تاکسی لە فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆی تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلول درێژکردەوە.

 لە فەرمانێکدا کە ئیمزای کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی  لەسەرە و ئەمڕۆ چوارشەممە (١٥ی ئایاری ٢٠١٩) دەرچووە، هاتووە، "ئاماژە بە ڕێنمای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١٩ی تایبەت بە رێکخستنی کاری شوفێری تاکسی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٩ پێماندراوە بڕیارماندا بە: درێژکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی ماددەی شەشەم بڕگە ٢ی رێنمای ئاماژە پێکراوی سەرەوە تا ١ی ئەیلولی ٢٠١٩".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٣١ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ لە نووسراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ كاری شۆفێری تاكسی لە سەرجەم فەرمانبەران جگە فەرمانبەرانی پلە حەوت و هەشتی شارستانی قەدەغەکرد.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ دوا وادەی بۆ جێبەجێکردنی بریارەکەی تاوەکو ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دیاریکردبوو.

هـ.ع