سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2019-05-15

28192 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما.

بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٤ و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٣ بە ٢١ و دهۆک ٣٣ بە ١٩ و کەرکوک ٣٨ بە ٢٦ پلە دەبێت.

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٦ و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٤ بە ٢٠ و دهۆک ٣٤ بە ١٩ و کەرکوک ٣٨ بە ٢٥ پلە دەبێت.

هاوکات کەشناسی هەرێم بەراوردکارییەکى لە نێوان پلەکانى گەرماى ئەمڕۆى لەگەڵ هەمان ڕۆژى ساڵى ڕابردوودا کردووە و ڕایگەیاندووە، پلەکانى گەرما لە ئەمڕۆدا ٤-٦ پلە لەچاو ساڵى ڕابردوودا لە هەمان ڕێکەوتدا بەرزتر بووە.

ئ.ر

No photo description available.

No photo description available.