سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ژێردەریاییەک گەیشتە قوڵترین شوێنی زەوی

فۆتۆ: 
2019-05-15

78951 جار خوێندراوەتەوە

ئەفسەرێکی هێزی دەریای ئەمریکا دوای چەندین هەوڵ گەیشتە قوڵترین شوێن لە ژێر ئاودا و لە بەراوردکردنێکی سەیردا ژێردەریاییەکە چەند شتێکی دۆزیەوە کە مرۆڤ دەتوانێت لە نزیک ماڵەکەیەوە خۆی ئەو شتانە ببینێت.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە ڤیکتۆر ڤێسکۆڤۆ لە رێگەی بەکارهێنانی ژێر دەریاییەکی بچوکەوە، چەند کەلوپەلێکی سەیری دۆزیەوە، دوای ئەوەی گەیشتە قوڵاییەکانی ناوچەی مارینا لە رۆژئاوای زەریای هادی و، بەدیاریکراوی گەیشتە قوڵایی ١١ هەزار مەتر.

قوڵاییەکانی مارینا نزمترین خاڵن لەسەر ئاستی زەوی، ئەو شوێنەش جێگای دڵخوازی هەموو ئەو کەسانەیە کە ئارەزووی گەڕان بەژێر زەریاکاندا دەکەن.

هەروەها ڤێکسۆڤۆ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ژێردەریاییەکەی توانیویەتی ١٦ مەتر زیاتر بچێتە قوڵایی ناو ئاوەکەوە، بەراورد بە ژێردەریایەکی پێشتر کە ساڵی ١٩٦٠ پێیگەشتبوو.

ئەوەشی خستووەتەروو، ئەو لەو قوڵایەدا هەندێک کەلوپەلی دۆزیەوەتەوە کە مرۆڤ دروستیکردوون، جەختیشیکردەوە کە ئەو مادانەی بینیونی بریتین لە پێکهاتەکانی پلاستیک کە بەدەستی مرۆڤ دروستکراون.

نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئاماژەی بەوەکردووە، پێکهاتەکانی پلاستیک گەشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەجۆرێک زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن تەن لەو پێکهاتانە لە زەریاکاندا هەیە.

 لە هەفتەکانی رابردووش ڤیکتۆر ڤێسکۆڤۆ چوارجاری دیکە سەردانی ئاوەکانی ناوچەی مارینای کردووەتەوە و، لەئێستادا کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان دەربارەی نمونە بایۆلۆجی و بەردییەکان لە نزمترین خاڵی سەرڕووی زەویدا.

هـ.ع

Vescovo's mission eclipsed a prior journey by filmmaker James Cameron who used his submersible to explore the trench in 2012. According to Vescovo, his team beat the previous record by a little more than 50 feet.