سەردێڕ:

ئەمڕۆ دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکى هەرێم دادەخرێت

فۆتۆ: 
2019-05-15

5501 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەو وادەیەى لە یاساى سەرۆکایەتى هەرێمدا هاتووە، ئەمرۆ چوارشەممە دەرگاى خۆکاندیکردن بۆ سەرۆکى هەرێم دادەخرێت و تا ئێستاش چەند کەسێک خۆیان بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە کاندیدکردووە.

لای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی، كاندیدى پارتی و گۆڕان و یه‌كێتیی و هاوپەیمانەکانى دیکەیانە و ٩١ دەنگى پەرلەمانتارانیشى مسۆگەرە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئومێد ده‌كه‌ن لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كاندیدیان هه‌بێت یان كه‌سانی بێلایه‌ن خۆیان کاندیدبکەن بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم.

جگە لە نێچیرڤان بارزانى چەند کەسێکى تر لە دەرەوەى حزبەکان خۆیان بۆ پۆستەکە کاندیدکردووە.

هاوکات فراکسیۆنی کۆمەڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان نە کاندیدیان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت و نە دەنگیش بە کاندیدی هاوبەشی ئەو سێ لایەنە دەدەن، پرۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمیش بە هەڵە دەزانن.

ڕۆژى (٨ى ئایارى ٢٠١٩) پەرلەمانى کورستان بە دەنگى ٨٩ پەرلەمانتار پێشنیازى کاراکردنەوەى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێمى پەسەند کرد.

ئ.ر