سەردێڕ:

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-05-15

2111 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٠دۆلار و ٩٥ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦١ دۆلار و ٣٣ سەنتە.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.