سەردێڕ:

ئەو حەوت خواردنەی پێویستە لە ڕەمەزاندا بەردەوام بخورێن

فۆتۆ: 
2019-05-15

13342 جار خوێندراوەتەوە

سەرباری شێوازە پەیڕەوکراوەکانی سیستمی خۆراکی کە لەلایەن ڕۆژووانانەوە پەیڕەو دەکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا، بەڵام پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە بەڕۆژوو دەبن لەم مانگەدا چەند جۆریک لە خواردنی دیاریکراو بخۆن، بە تایبەت لە کاتی پارشێودا.

ماڵپەڕی "وێب هێڵس" لە زاری ئەو پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە باشترین خواردن و خواردنەوەکان کە پێویستە لە مانگی ڕەمەزاندا بخورێن لە بەربانگەوە تا پارشێو و پێویستە لە ماڵەوە هەبێت پێکهاتوون لەمانەی خوارەوە:

١-شیر

Image result for ‫الحليب‬‎

بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی کالیسیۆم دادەنرێت بە تایبەت کاتێک لەگەڵ نان بخورێت، بۆ ئەوەی بکرێتە ژەمێکی سەرەکی بۆ پارشێو، کە بە درێژایی ڕۆژەکە چالاکت دەکات، هەروەها خواردنەوەی شیر زیاتر هەستی تێربوونت لا دروست دەکات و چیتر خواستت بۆ خۆراک خواردنی زیادە نامێنێت، بە تایبەت لە کاتی پارشێواندا، ئەوەش ڕێگر دەبێت لە دووچار بوون بە قەڵەوی و دووچار بوون بە کێشەکانی دەزگای هەرس.

شیر کاریگەریی هەیە لەسەر باشترکردنی باری دەروونی مرۆڤ و پاراستنی تەندروستی و شێداری و جوانی پێست، و ڕزگارت دەکات لە هیلاکی و بێتاقەتی، کە زۆرجار دووچاری ڕۆژووان دەبێت، بە تایبەت لە وەرزە گەرمەکاندا.

جگە لەوەش شیر جۆرێک لە بەکتریای سودبەخشی تێدایە دەبێتە هۆی چارەسەکردنی سەرئێشە و کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە لاشەی مرۆڤدا.

شیری کەم چەوری هاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە جۆرەکانی هەوکردنی هەرسە ڕژێنەکان و پارێزگاری کردن لە هاوسەنگی بەکتریایی لە گەدەدا، کە ئەوەش هاوکارێکی باش دەبێت لە دووچار بوون بە سکچون، کە زۆرجار بەهۆی تێکچوونی گەدە و هەرسەوە دووچاری مرۆڤ دەبێت لە ڕەمەزاندا.

٢- سپیناخ

Image result for ‫السبانخ‬‎

بە یەکێک لە سەوزە گەڵا پانەکان دادەنرێت و دەوڵەمەندە بە پێکهاتە خۆراکییە تەندروستەکان وەک ئاسن و کالیسیۆم و مەگنسیۆم و مەنگەنیز، ڤیتامینەکانی ئەی و بی و سی، کە زۆر گرنگن بۆ ڕۆژووەوان لە ڕەمەزاندا.

سپیناخ کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی فشاری خوێن و پاراستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و هاوسەنگ کردنی ئاستی ترشەڵۆک لە گەدە و لاشەی مرۆڤدا بە گشتی، کە هاوکار دەبێت بۆ زیادبوونی ڕێژەی وزە و بەفێرۆ نەچوونی لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا.

٣- هێلکە

Related image

بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی پڕۆتین دادەنرێت، بە تایبەت خواردنی هێلکەی کوڵاو لە پارشێودا یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی هەستکردن بە تینوویەتی و برسیەتی لە ڕۆژدا، هەروەها پارێزگاریی دەکات لە تەندروستی غودەی دەرەقی، لاشەی مرۆڤ ڕزگار دەکات لە تەمبەڵی و خاوخلیچکی لە کاتی بەڕۆژبووندا.

٤- ماست

Related image

بە یەکێک لە خۆراکە یارمەتیدەرەکانی سەر سفرەی ڕەمەزان دادەنرێت لە پرۆسەی هەرسکردن و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لاشە، هەروەها دەبێتە هۆی ڕێکسختنی جوڵەی گەدە و کەمبوونەوەی سکچوون، ئەوەش وادەکات لاشەی مرۆڤ سودی تەواو لە خۆراکەکانی وەربگرێت و پارێزگاریی لە خۆی بکات لە ماوەی بەڕۆژبووندا.

٥- سەوزە

Related image

گرنگە پارێزگاری بکرێت لە سەوزە تازەکان و شۆردنەوەیان بە باشی، چونکە بە یەکێک لە خۆراکە سەرەکییەکانی ڕەمەزان دادەنرێت، بە تایبەت کە بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە، سەرەڕای بوونی ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین سی و بی و کالیسیۆم و ترشی کافیک، کە لەسەر هێشتنەوەی لاشە بە شێداری کاردەکات.

٦- خورما

Image result for ‫التمر‬‎

خواردنی ٣ دەنگ خورما لە کاتی ژەمی پارشێودا یاخود لە کاتی بەربانگدا، زۆر گرنگە و پێویستە ڕۆژووەوان لەسەری بەردەوام بێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵییەکان، کە بە ئاسانی ناتوێنەوە و دەبێتە هۆی کارئاسانی بۆ کرداری هەرس لە گەدە و ڕیخۆڵەدا، بە تایبەت لە کاتی بەربانگدا.

هەروەها خورما بە چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ قەبزی و کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵە زیانبەخشەکان لە خوێن و پاراستنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.

٧- ماسی

Related image

بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی پرۆتین دادەنرێت، بۆیە زۆر گرنگە بۆ ڕۆژووەوان، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو چل ساڵییەوەیە.

توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە، خواردنی ماسی مرۆڤ دەپارێزێت لە کەڵەکەبوونی خوێن لە خوێنبەرەکان، پاراستنی خانە و شانەکانی لاشە.

ماسی زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە مانگی ڕەمەزاندا کێشیان دابەزێنن و هیچ مەترسییەکی نییە لەسەر ئەو کەسانەی کە دووچاری نەخۆشییە درێژەخایەنەکان بوونەتەوە.

ع.م