سەردێڕ:

​لە مەرزی کێلێ دەست بەسەر ١٧ تەن تەماتە و شوتییدا گیرا

فۆتۆ: 
2019-05-14

4176 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، ڕانیە ، ئەیوب عەلی

بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لەمەرزی کێلێ دەست بەسەر ١٧ تەن تەماتە و شوتی خراپبوودا گیراوە.

جەوهەر ڕەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە مەرزی کێلێ دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە تەماتەی خراپ بوو کە بەهیچ شێوەیەک بۆ خواردن گونجاو نەبووە.

ناوبراو وتیشی، هەر لەهەمان ڕۆژدا دەستگیراوە بەسەر نۆ تەن و ٢٣٠ کگم شوتی ڕزیو و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە بە هیچ شێوەیەک شیاو نین بۆ خواردن.

ئەوەشی خستەڕوو، بازرگانان ئاگادار دەکەینەوە کە لەم جۆرە بەرهەمانە هاوردە نەکەن چونکە بۆ تەندروستی هاوڵاتییان خراپە هەر بازرگانێک دووبارەی بکاتەوە بەتوندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە هاوردەکردنی شوتى و تەماتە و کاڵا خواردەمەنییە خراپەکان لە ئێرانەوە بۆ هەرێم بووەتە دیاردە و بەشێکیان دەستیان بەسەردا دەگیرێـت و بەشێکیشیان لە بازاڕەکاندا ساغدەکرێنەوە.