سەردێڕ:

وێنە.. کۆمپانیای پۆرش کۆنترین ئۆتۆمبێلی خۆی خستە مەزادەوە

فۆتۆ: 
2019-05-14

5827 جار خوێندراوەتەوە

پێشانگای "سوزبی"ی بەناوبانگ لە مەزادێکدا کۆنترین و بەتەمەنترین ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای پۆرشەی ئەڵمانی نمایشدەکرێت و وابڕیارە لە مەزادێکدا بە نرخێکی خەیاڵی بفرۆشرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "یاهو نیوز"، پێشانگای سوزبی،  کۆنترین ئۆتۆمبێل کە کۆمپانیای پۆرشەی ئەڵمانی لە ساڵی ١٩٣٩دا دروستیکردووە، کە چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم دەکات.

هەروەک ماڵپەڕەکە نوسیوویەتی ئەو ئۆتۆمبێلە دەگمەنە وابڕیارە بە نرخی نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت، ئەمەش دەبێتە گرانترین ئۆتۆمبێل لە مێژووی پۆرشەدا.

ئۆتۆمبێلەکە لە پێشبڕکێیەکی فلمی بەناوبانگی "لۆمان" بەکارهاتووە و لە ساڵی ٢٠١٧دا بە نرخی ١٤ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

ئۆتۆمبێلەکە بەمەبەستی بەشداریپێکردنی لە پێشبڕکێیەک کە ماوەکەی هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر بووە لە نێوان بەرلین و رۆما لە ساڵی ١٩٣٩دا دروستکراوە.

فێردیناند پۆرشە خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای پۆرشە، دروستکەر و دیزاینەری ئۆتۆمبێلەکە بووە، ئەو کات لە ژێر ناوی "مۆدێل ٦٤" بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانیش ئەو ئۆتۆمبێلە کە بۆ مەبەستی پێشبڕکێکە دروستکرابوو هەرگیز نەیتوانیبوو ئەو ماوە ببڕێت و بەشداری پێشبڕکێکە بکات بەهۆی گرفتە سیاسییەکانی نێوان ئەڵمانیا و پۆڵەندا و جەنگی جیهانی دووەم.

Rear view of the Porsche Type 64 #3

Image result for ‫أقدم سيارة صنعتها شركة بورشه الألمانية‬‎