سەردێڕ:

بازیان.. بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە کەسێک کوژرا

بەهۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە
فۆتۆ: 
2019-05-14

9671 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ،  سلێمانی ، ئیحسان سابر

بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە لە بازیان کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

نەوزاد نوری بەرێوەبەری ناحیەی بازیان بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بەهۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە و کەسێک کوژراوە.

ئەوەشی وت، هەر بەهۆی تەقەی ئەو دوو بنەماڵەوە کەسێکی دیکە کە بێلایەن بووە برینداربووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 نەوزاد نوری وتیشی، لە ئێستا شەڕەکە کۆتایی هاتووە و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و بۆ ئەوەى کێشەکە لەوە زیاتر گەورە نەبێت لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە دەستیپێکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کێشەى کۆمەڵایەتی و هۆزایەتی یەکێکە لەو کێشانەى ڕیشەیەکی مێژووى لە کۆمەڵگای کوردەواری هەیە و تا ئێستاش بەشێک لە هاوڵاتیان لە بری پەنابردن بۆ یاسا  لە کێشەکاندا  هێرشی چەکداری دەکەنە سەر یەکتر و کوژران و برینداربوونی لێدەکەوێتەوە.