سەردێڕ:

ئایا جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران بووەتە شتێکی حەتمی؟

فۆتۆ: 
2019-05-14

2737 جار خوێندراوەتەوە

"بۆ ئەوەى بۆمبەکانی ئێران بوەستێنى هێرش بکەرە سەری" ئەمە  ناونیشانى وتارێکى جۆن بوڵتون  بوو لەساڵی ٢٠١٥دا، لە ئێستادا جۆن بوڵتون  بووەتە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و بڕیارە گرنگەکان ئەو دەیدات و هەر ئەوەیش بوو بڕیاری ناردنی کەشتى فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنی بۆ کەنداو  دا، لە ئێستادا بووەتە سەرپەرشتیاری پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لە ئیدارەی ئەمریکادا.

کابوسی هەڵگیرسانی جەنگى ئەو دوو وڵاتە لەوە زیاتر گەرمبوو کە ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستى تیرۆرەوە  و سزا ئابورییەکانی سەر ئەو وڵاتەی توندتر کرد و دواتریش ئێران هەڕەشەى هێرشکردنە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کرد و هەموو ئەمانەش وای کرد ئەمریکا چەندین کەشتى شەڕکەر و فڕۆکەى بی٥٢ی ستراتیجی و دەیان سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بنێرێتە وڵاتانی کەنداو.

ئەمە زریانێکی تەواو ئامادەیە، دەیان چەکی عیملاقی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو جێگیرکراون و  ئێرانیش هەڕەشەى هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکان دەکات و ئەوەى ماوەتەوە یەکەم پریشکى  جەنگە  لە نێوانیاندا  کە دەکرێت  هێرشکردنە سەر چوار کەشتیەکەی ئیمارات و سعودیە ئەو پریشکەبێـت.

 حەسەن ڕۆحانی کە وەک نوێنەری باڵی میانڕەوی ئێران هەژماردەکرا ، لە  ئێستادا زمانێکی توند دژ بە ئەمریکا بەکاردەهێنێت و بە تایبەت دوای ئەوەى ڕایگەیاند، لەمەوڵا ئێران باپەندنابێت بە هەندێک لە بەندەکانی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەوە.

 ڕووبەڕووبوونەوەى تەواوەتی نێوان واشنتۆن و تاران لەوانەیە لە هەرکاتێکدا و لە ئەنجامی یەک هەڵەدا ڕووبدات وەک ئەوەى  وەزیری دەرەوەى  بەریتانیا ئاماژەی پێکرد.

لە کەناڵی عەرەبییە وەرگیراوە...