سەردێڕ:

ساڵێک خەڵکی ناوچەیەکی کوردستان لە بری ​رەمەزان مانگی شەعبان بەڕۆژووبوون

فۆتۆ: 
2019-05-14

79344 جار خوێندراوەتەوە

خەڵکی ئاکرێ ساڵێک لە شوێنی مانگی رەمەزان لە مانگی شەعباندا بەڕۆژووبوون و لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا جەژنیان کردووە.

شێخ یاسین موسڵی لە کتێبەکەیدا بەناوی (غایة المرام)دا رووداوێکی ساڵی ١٧٤٠ی زاینی دەگێڕێتەوە و دەنوسێت، "خەڵکی ئاکرێ هەموو مانگی شەعبان بەڕۆژوو دەبن و وادەزانن کە مانگی رەمەزانە و، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیش جەژنیان کردووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای ئەوەی خەڵکەکە هەموو مانگی شەعبان بەرۆژوو دەبن و جەژن دەکەن، ئاگادار دەکرێنەوە کە دەستپێکی مانگی رەمەزانە و جارێکی تر لە مانگی رەمەزانیشدا بەڕۆژوو دەبنەوە".

باسی لەوەشکردووە، "ئەوەش بۆ هەڵەی مامۆستای ئاینی لەو کاتەدا دەگەڕێتەوە کە بۆ خەڵکی روونکردووەتەوە مانگی رەمەزانە، دوای ئەوەش کە جەژن دەکەن ئاگادار دەکرێنەوە کە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستیپێکردووە"، ئەو رووداوەش ٢٧٩ ساڵ لەمەوبەر روویداوە.

هـ.ع