سەردێڕ:

کەرکوک.. تیمێکی ئێن ئاڕ تی لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-05-14

3729 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی ئێن ئاڕ تی لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران و بۆ لێکۆڵینەوە براون بۆ بارەگای کردە سەربازییەکانی کەرکوک.

تیمێکی ئێن ئاڕ تی کە پێکهاتوون لە ئاسۆ ئەحمەدی پەیامنێر و هاوتا بەهرۆز کامێرامان لە سنوری ناحیەی سەرگەڕان دەستگیرکراون.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بە بیانوی ئەوەی تیمەکەی ئێن ئاڕ تی مۆڵەتی رووماڵکردنی چالاکییەکانی لە ناحیەی سەرگەڕاندا نەبووە، لەلایەن یەکەیەکی فیرقەی ١٤ەوە دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تیمەی ئێن ئاڕ تی لە گوندی پەڵکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان دەستگیرکراون و سەرجەم کەرەستە رۆژنامەوانییەکانی تیمەکە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەوەشی خستەروو، تا ئێستا روون نیە ئەو رۆژنامەنوسانە لە کوێن و   چارەنوسیان چی لێ بەسەردێت.

ئەوەش لە کاتێكدایە بەبەردەوامی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی لە شار و شارۆچکەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رووبەڕووی گرتن و رێگریکردن لە روماڵکردنی چالاکییەکان دەبنەوە.

هـ.ع