سەردێڕ:

وان.. ته‌رمی نۆ كۆچبه‌ر دۆزرایه‌وه‌

فۆتۆ: 
2019-05-14

3956 جار خوێندراوەتەوە

له‌ شارۆچكه‌ی باشكالەى‌ سەر بە پارێزگای وان لە باکوری کوردستان، ته‌رمی نۆ كۆچبه‌ر دۆزرایه‌وه‌.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، چەند کەسێک تەرمەکانیان لە نزیک ناوچەکانى بۆغروپەک و کاشکۆڵی لەسەر سنوری ئێران بينيوە، جەندرمەیان لێ ئاگادارکردوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كان ته‌رمی نۆ كه‌س له‌ نزیک چه‌می لیز دۆزراوەتەوە.

بەوتەى ئاژانسەکە، ته‌رمه‌كان هى ئه‌و كۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ بوون كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا له‌ میانی تێپه‌ڕبوونیان به‌و ناوچه‌یه‌دا بەهۆی نزمبوونەوەی لە رادەبەدەری پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، دوای توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوون.

باس لەوەشکراوە، ته‌رمه‌كان بەهۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵی دڕندەوە پەلاماردراون، تێكچوون و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری گشتی، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری، ره‌وانه‌ی ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ری وان كران.