سەردێڕ:

وتەبێژى یەکێتى: چاوەڕوانین لەگەڵ پێکهێنانى حکومەت پرسی کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکەین

فۆتۆ: 
2019-05-14

2298 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى یەکێتى ڕایگەیاند، چاوەڕوانن لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم، پرسی کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکرێن.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە سلێمانى کۆبووەوە و دواى کۆبوونەوەکەش لەتیف شێخ عومەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، "له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا گفتوگۆی چڕوپڕ و به‌رپرسانه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی پێشهاته‌كان كراوه ‌و وه‌ك یه‌كێتیش پابه‌ندین به‌ هه‌ردوو رێكکه‌وتنی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان".

ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بەردەوامیان دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە سەرەڕاى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت، تائێستاش کاندیدانى وەزارەت و پۆستەباڵاکان لەلایەن حزبەکانى بەشدار لە حکومەت دیارینەکراوە.

ئ.ر