سەردێڕ:

چوار سوودی خواردنی هەنجیر لە ڕەمەزاندا

فۆتۆ: 
2019-05-14

6184 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە خواردنی ٢ تاوەکو ٤ جۆر میوە هەیە، هەنیجیریش یەکێکە لە میوە نمونەییەکان، بەڵام سودە تەندروستیەکانی خواردنی هەنجیر لە رەمەزاندا چین؟

خواردنی هەنجیر لە مانگی رەمەزاندا و لە دوای بەربانگ یان پارشێو ئەم سوودانەی هەیە:

یەکەم: ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕێت لە کەمکردنەوە و چارەسەکردنی قەبزیی گەدەدا.

Image result for ‫الإمساك‬‎

دووەم: دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توشبوون بە نەخۆشیی لاوازیی ئێسک.

Image result for ‫هشاشة العظام‬‎

 سێیەم: دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆتاسیۆم کە بۆ ڕیکخستنەوەی کاری دڵ بەسوودە.

Related image

چوارەم: پارێزگاری لە کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا دەکات.

Related image

توێژەران رێنمایی ئەوەش دەدەن، باشترە ئەوەندەی لە توانادابێت، بە درێژایی مانگی ڕەمەزان هەنجیری وشککراو لەگەڵ شیر، فستق، خورما یان کشمیش بخورێت.

 هـ.ع