فۆتۆ:
2019-05-14
282144 جار خوێندراوەتەوە
دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە (١٥ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩یە و سێیەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.