سەردێڕ:

حزبی شیوعی کوردستان: دەنگ بۆ هیچ پاڵێوراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم نادەین

فۆتۆ: 
2019-05-14

2534 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان رایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان دەنگ بە هیچ پاڵێوراوێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نادات.

کاوە مەحموود سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "فراکسیۆنەکەمان دەنگ بە هیچ پاڵێوراوێک بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم نادات، و لەکاتێکدا کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی بە پێویست دەزانین و تێبینی سەرەکیمان لەسەری هەبووە، بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بەشێکە لە ڕێککەوتنی سێ حزبی سیاسی کە هاوپەیمانییان بەستووە".

دەشڵێت، "لەسەر ئەو بنەمایە پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکانی ئەو دەزگایانە و پێکهاتەی ئەنجوومەنی وەزیرانیان دابەشکردووە و، حزبی ئێمە بەشێک نییە لەو ڕێککەوتننامەیە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەم ڕوانگەیەوە دەنگمان بە هیچ یەکێک لەو پۆستانە نەداوە و، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان لە شەقام و لە پەرلەمان لە ڕوانگەی بەرنامەیەکی چەپی دیموکراسیخوازەوە، دەدەین."

حزبی شیوعی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو بەناوی لیستی ئازادی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و کورسییەکی پەرلەمانی بردەوە.

هـ.ع