سەردێڕ:

سلێمانى.. لەبارەى خراپیی کوالیتى خۆراک هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان

فۆتۆ: 
2019-05-14

6715 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، کارزان تاریق

چەند ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ نوێنەری لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەبارەی كوالیتی خۆراك و ماددەكانی پاككەرەوە، کۆبوونەوە و داواشیان لە هاوڵاتیان کرد بە وریاییەوە کاڵاکایان بکڕن.

محەمەد شێخ وەهاب ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، بە سەدان خواردن و کەلوپەلى دیکە بەبێ گوێدانە ڕێنماییەکانى تەندروستى لە ڕێگەى خاڵە سنورییەکانەوە کۆنتڕۆڵى جۆرى هاتوونەتە هەرێمى کوردستان.

محەمەد شێخ وەهاب ئاماژەى بەوەشکرد، زیاتر لە هەزار ماددە لە هەموو جۆرەکانى پەنیر و برنج و خورما و ڕۆن و دۆشاوى تەماتە، هاتوونەتە هەرێمى کوردستان و لە کۆبوونەوەکەشدا بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانی سلێمانییان بانگهێشتکرد و ئاگاداریان کردووەتەوە کە لیژنەکانیان چالاکتر بکەن و ناکرێت لە پێناو بەرژەوەندى چەند بازرگانێک ژیانى هاوڵاتییان بکەوێتە مەترسییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە چەندین جار بازرگانانى هەرێم کاڵا و شتومەکى خۆراکى خراپبوویان لە سنورەکانەوە هاوردەى هەرێم کردووە، و بەشێکیان دەستیان بەسەردا گیراوە و بەشێکى دیکەشیان گەیشتوونەتە بازاڕەکانى هەرێم.

پسپۆڕانى تەندروستییش ئاماژە بەوە دەکەن ئەو شتومەک و کاڵایەنە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە و هۆکارێکى سەرەکییە بۆ شێرپەنجە و نەخۆشییە کوشندەکانى دیکە .

ئ.ر