سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2019-05-14

11487 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما.

بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٤ و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٢ بە ٢٠ و دهۆک ٣٣ بە ١٩ و کەرکوک ٣٧ بە ٢٤ پلە دەبێت.

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٥ و نزمترین ١٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٣ بە ٢٠ و دهۆک ٣٤ بە ١٩ و کەرکوک ٣٨ بە ٢٤ پلە دەبێت.

ب.ب