سەردێڕ:

ئەمریکا ١٢٠ هەزار سەرباز ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات

فۆتۆ: 
2019-05-14

17648 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى پلانێکى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا واشنتۆن بە نیازە ١٢٠هەزار سەرباز ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات.

ڕۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى بڵاویکردەوە، پاتریک شاناهان وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بەوەکالەت لە کۆبونەوەى لەگەڵ گەورە یاریدەدەرانى سەرۆکى ئەمریکا بۆ ئاسایشى نیشتمانى، پلانێکى داڕشتوە کە ئاماژە بەنادرنى هێزى زیاتر دەکات بۆ ئاوەکانى کەنداو لەکاتى هێرشى ئێران بۆسەر هێزەکانیان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردوە، ڕوون نیە دۆناڵد ترەمپ پلانەکەى بینیوە یان وردەکارى ناردنى ئەو هێزە بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست چۆن دەبێت.

بەپێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە، لە ماوەکانى ڕابردوودا ترەمپ بڕیاریدابوو هێزەکانى لە ئەفغانستان و سوریا کەم بکاتەوە و لە ئێستاشدا بەهۆى هەڕەشەکانى ئێران ئایە هێزى زیاتر ڕەوانەى ناوچەکە دەکات یان نا؟

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەى هەفتەیەکدا دوو فڕۆکەى شەڕکەرى زەبەلاحى B52 گەیشتە بنکەى سەربازى ئەمریکا لە قەتەر و لەگەڵ گەیشتنى کەشتیەکى فڕۆکە هەڵگرى ئیبراهام لینکۆڵن بۆ ئاوەکانى کەنداو.

ب.ب