سەردێڕ:

شلیك مەترسیی تووشبوون بە جۆرێك شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-14

2025 جار خوێندراوەتەوە

زانایان لە سەنتەری توێژینەوەکانی سەر بە زانکۆی ئۆهایۆ ڕایانگەیاند، دەکرێت شلیك لەگەڵ ئەو دەرمانانە بەکاربهێندرێت کە دژە شێرپەنجەن بەتایبەت بۆ بەدووربوون لە شێرپەنجەی سورێنچك.

بەگوێرەی ماڵپەڕی میدیك فۆرم، ئەم ئەنجامانەش کە ئەم سەنتەرە ئەمەریکییە لە توێژینەوەی شێرپەنجەدا دەستیکەوتووە دەریخستووە، خواردنی شلیك بە بەردەوامی یارمەتیدەرە لە کەمبوونەوەی گەشەی شێرپەنجەی سورێنچك.

زانایان ئەم ئەنجامەیان لە کۆمەڵێك تاقیکردنەوەدا دەستکەوت کە تێیدا کۆمەڵێك کەس بەشداربوون لە ناوچەکانی ناوەراستی چین، کە ئەو ناوچانە بەوە بەناوبانگن کە ڕێژەی تووشبوونی هاوڵاتییانی بە شێرپەنجەی سورێنچك زۆرە.

ئەو کەسانەی بەشداربوون لە توێژینەوەکەدا تووشی گرێ بوبوون لە سورێنچکیاندا، هەموو رۆژێك بڕێك تۆزی شلیکیان خواردووە کە یەکسان بووە بە ٥٧ گرام شلیك، لەگەڵ خواردندا بۆ ماوەی شەش مانگ.

ئەمجامی تاقیکردنەوەکە دەریخست، گرێی ٢٩ کەس لە بەشداربووەکان لە کۆی ٣٦ کەسدا بەرەو بچوكبوونەوە چووە و چیتر مەترسی لەسەر ژیانیان دروستنەکردووە.

زانایان لەوبارەیەوە روونیانکردەوە، شلیك تەنها رێگە نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی سورێنچك، بەڵکو دەبێت لەگەڵ دەرمانەکانی دژە شێرپەنجە بخورێت بۆ ئەوەی رێگە لە زیادبوونی چالاکی خانە شێرپەنجەییەکان بگرێت.

هاوکات ئەنجامی توێژینەوەیەکی دیکە کە زانایان لە زانکۆی پۆلیتەکنیک لە ناوچەی مارکی ئیتاڵیا ئەنجامیانداوە دڵنیایی ئەوەیداوە کە شلیك ڕۆڵی هەیە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی شێرپەنجە.

Related image