سەردێڕ:

ئارێز عەبدوڵا لەسەر دوورخستنەوەى فەرمانبەرانى یەکێتى لە دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم هاتە دەنگ

فۆتۆ: 
2019-05-14

11530 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، گواستنەوەى فەرمانبەرانى یەکێتى لەسەرۆکایەتى هەرێم جێگای نیگەرانیە و ئەگەر سەرۆکی حکومەت ئێستا و سەرۆکی ئایندەی ھەرێم چاوێک بەو بڕیارەدا نەخشێنێتەوە، چاو لەو بڕیارە و بڕیاری تری لەو جۆرەش ناپۆشن، چونکە لە پشتی ئەو جۆرە بڕیارانە بابەتی تر دەخوێندرێنەوە.

ئارێز عەبدوڵا لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو فەرمانبەرانە دەمێکە لەوێ کاردەکەن. ئەگەر گواستنەوەشیان پێویست بێت دەبووایە چاوەڕوانی ھەڵبژاردنی سەرۆک و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بوونایە.

ڕوونیشیکردەوە، "سەیرکردنی کارمەندان و فەرمانبەرانی دەوڵەت بەچاوی حزبی و مامەڵەی حزبایەتی کارێکی نەشیاوە، دەبێت ھەموو لایەک بزانین کە دامەزراوەکانی دەوڵەت موڵکی ھەموو خەڵکی کوردستانن و ناکرێ لایەنێک یان چەند لایەنێک لە ئەلف تا ی خاوەندارێتیان بکەن."

بە وتەى ئارێز عەبدوڵا "چەند ئەندامێکی پارتیش لەناو ئەو لیستەدان، بەڵام ئایا ئەوانە بەئاگری یەکێتییەکانەوە سوتاون یان بۆ پاساوی پاکتاوکردن کراونەتە قوربانی؟"

ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێى نووسراوێکی نهێنی کە دەست ئێن ئاڕتی کەوتووە، سەرجەمی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە پشکی یەکێتین و لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دەوام دەکەن، بەبێ ئاگاداری خۆیان ڕاژەکەیان گواستراوەتەوە بۆ چەند وەزارەتێکی دیکە.

ئ.ر