سەردێڕ:

سودان.. لە هێرشێکى چەکداریدا زیاتر لە ١٠٠ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-05-14

940 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى هێرشێکى چەکداریەوە لە خەرتومى پایتەختى سودان شەش کەس کوژران کە ئەفسەرێکى سوپاى تێدایە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون.

لیژنەى پزیشکانى ناوەندى سودان ڕایگەیاند، درەنگانێکى شەوى ڕابردوو لەناو خۆپیشاندەران لەبەردەم فەرماندەى سوپا لە ناوەندى خەرتوم چەند چەکدارێک تەقەیان بەناو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا کردوە و ژمارەیەک کوژراو بریندارى لێکەوتۆتەوە.

بەپێى سەرچاوە پزیشکیەکان شەش کەس کوژراون وزیاتر لە ١٠٠ برینداریش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان کە بە تەقەى ڕووبەڕووبونەوە کوژراون.

هاوکات عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاگوزەر لە لێدوانێکیدا کەسانێکى تۆمەتبار کرد کە ئاژاوەگێڕن وخۆیان خزاندۆتە ناو خۆپیشاندەرانەوە.

بورهان لەکاتى ناشتنى تەرمى ئەفسەرەکەى سوپادا ڕایگەیاند، کەسانێک هەن کە دڵخۆش نین بە ڕێکەوتنى نێوان ئەنجومەنى سەربازى و هێزى گۆڕانکارى خۆپیشاندەران کە دووشەممە کرا.

عەبدولفەتاح بورهان بەڵێنیشیدا ئەنجامدەرانى ئەو کردەوەیە دەستگیردەکرێن و بەسزاى خۆیان دەگەن وبەرپرسانى ڕژێمى پێشوش ناتوانن لە دادگا ڕابکەن و داواشى لە هەموان کرد دان بەخۆیاندا بگرن.

ڕووداوەکە دواى ئەوە هات کە ئەنجومەنى سەربازى ڕاگوزەر و هێزى گۆڕانکارى خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە ڕێکەوتون لەسەر چوارچێوەى دەسەڵات لە ماوەى ڕاگوزەر لە سودان.

ب.ب