سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کچێکی دەرچووی زانکۆ لەسەر شەقام هەمبەرگر دەفرۆشێت

فۆتۆ: 
2019-05-14

20059 جار خوێندراوەتەوە

خانمە دەرچوویەکی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دانەمەزراندنییەوە لەسەر شەقام هەمبەرگر دەفرۆشێت.

خەرمان عوسمان کچێکی دەرچووی بەشی ئینگلیزیی زانکۆی سلێمانییە، بەهۆی دانەمەزراندنییەوە لەگەڵ براکەی دەستی بەو کارە کردووە.

لە فێرست پێرسنێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دا خەرمان دەڵێت، "ئەم کارە بیرۆکەی خوشکە بچوکەکەم بوو، هەرچەندە لە بوارەکەی خۆم جیاوازترە، بەڵام کارکردن هیچ عەیبەیەکی تیا نییە، لەم کارەدا مورتاحم و حەزیشم لە کارەکەم هەیە."

خەرمان ڕۆژانە لەگەڵ براکەی لە کاتژمێر چواری ئێوارە تا ١١ی شەو کاردەکەن و هەمبەرگر و کنتاکی و فنگر ئامادە دەکەن.

ئەو خانمە دەڵێت، "هەرچەندە ڕەنگە هەندێک کەس ماڵەوەیان ڕێگەیان نەدەن لە شوێنێکی لەم شێوەیەدا کاربکەن، بەڵام من سوپاسی دایک و باوکم دەکەم، پێشتریش کارم کردووە و هیچ کێشەیان نەبووە.

ڕەنگی ئەو سەمونە بەکاریدەهێنن جێی سەرنجی میوانەکانیانە، سەمونە ڕەشەکە لەسەر خواستی خۆیان بۆیان دروستدەکرێت و ئەوان دەڵێن، ڕەنگەکە ڕەنگی خواردنە و هیچ زیانێکی بۆ تەندروستی نییە و تامەکەی ناگۆڕێت، تەنها لەبەر سەرنجڕاکێشی و جیاوازی بەو شێوەیە پێشکەشی دەکەن.