سەردێڕ:

لە چ تەمەنێکدا تووڕەیی بەسوودە؟

فۆتۆ: 
2019-05-14

10776 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری " Psychology and Aging" ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردووەتەوە کە لە سوید ئەنجامدراوە کاریگەرییەکانی تووڕەبوونی ئاشکراکردووە لەسەر تەمەن درێژبوون.

ئەم توێژینەوەیە کە لەسەر کۆمەڵێك بەشداربوو ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٥٩ بۆ ٩٣ ساڵیدابووە و تازە چوونەتە تەمەنی پیرییەوە دەریخستوووە، ئەم کەسانە هەندێك هەستی نەرێنییان هەیە کە وایانلێدەکات بە ستایلێکی ژیانی چالاک بژین.

هەروەها تووڕەیی و هەستی نەرێنی ڕۆڵی هەیە لە بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ و وادەکات بەساڵاچوەکان مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشك کەمتر بێت.

توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو بەساڵاچووانەی کە تێڕوانینیان بۆ ژیان نەگۆڕیوە لە تەمەنی پیرییاندا، تووڕەیی کاریگەری پێچەوانەی لەسەر تەندروستییان دەبێت و تووشی دڵەراوکێیان دەکات و کاریگەریی خراپی بۆ تەندروستیشیان دەبێت.

هەروەها زانایان لە سوید دڵنیایی ئەوەیانداوە کە تووڕەیی بە تەنها نابێتە فاکتەری سەرەکی بۆ درێژبوون یان کورتبوونی تەمەن و کاریگەری ستایلی ژیان و چەندین فاکتەری دیکەی لەگەڵدا دەبێت.