سەردێڕ:

کەرکوک.. بڕیاری قەدەغەکردنی لەبەرکردنی سێچارەک کاردانەوەی لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-13

4973 جار خوێندراوەتەوە

چەند ڕۆژێكە گەرمترین باس لە شەقامی کەرکوک باسی بڕیاری قەدەغەکردن و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە کە لە شوێنە گشتییەکانی شاری کەرکوکدا شۆرت و سێچارەک لەبەردەکەن .

سرود ئەحمەد، چالاکی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد،  ڕۆژی ٢٨ی نیسان پۆلیسی کەرکوک بڕیارەکەی دەرکردووە، بەو پێیەش ئەو کەسانەی کە جلەکانیان نەشیاوە دەستگیر دەکرێن، هاوکات چالاکانی مەدەنی باس لەوە دەکەن، نابێت کەس ببێتە ڕێگر لە بەردەم ئازادی تاکەکاندا.

لە بڕیارەکەدا تەنها جلی کورت بۆ کوڕان قەدەغەکراوە و باسی جلوبەرگی کچان نەکراوە، پۆلیسیش تا ئێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە، کە لەسەر لەبەرکردنی سێچارەک و جلی کورت دەستگیرکراون.

بەشێک لە یاسا ناسانیش دەڵێن، کە هیچ دەقێکی یاساییدا باسی قەدەغەکردنی جلوبەرگی کورت نەکراوە.

جگە لە قەدەغەکردنی هەندێک جۆری جلوبەرگ، بەپێی بڕیاری پۆلیس لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە بۆ کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان قەدەغەیە، بەڵام بڕیارەکە ماتۆڕسیلی گەیاندنی خواردن کە بە دلیڤەری ناودەبرێت ناگرێتەوە.

هـ.ع