سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی شوبات
فۆتۆ: 
2019-05-13

137378 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەی موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە (١٤ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی ئەنجومەنی دادوەری  دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩یە و سێیەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هـ.ع