سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-05-13

17760 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ئامادەیی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨- ٢٠١٩ی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (١٣ی ئایاری ٢٠١٩) وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی ئامادەیی بە هەردوو لقی زانستی و وێژەیی بڵاوکردەوە.

وەک لە خشتەکەدا هاتووە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانە و بۆ بەشی زانستی یەکەم تاقیکردنەوە وانەی زیندەوەرزانییە و بۆ بەشی وێژەییش یەکەم تاقیکردنەوە وانەی مێژووە.

وەک لە خشتەکەدا ئاماژەی پێکراوە هەموو ڕۆژێک تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی دەست پێدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر هەر ڕۆژێک بەر پشووی فەرمی بکەوێت، ئەوا ئەزموونەکانی ئەو ڕۆژە دەچێتە شوێنی ئەزموونی پاشتر و بەهەمان خشتە دەڕوات.

لە کۆتایی خشتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە کە دەکەوێتە ناو ئەزموونەکانەوە، تاقیکردنەوەکان لە ٣ تا ١٠ی حوزەیران ڕادەگیرێت.

ع.م