سەردێڕ:

عارف ڕوشدی: لەم هەفتەیەدا پارتی کاندیدەکانی بۆ کابینەی نوێ یەکلایی دەکاتەوە

عارف ڕوشدی, ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی
فۆتۆ: 
2019-05-13

1714 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارتی کاندیدەکانی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم یەکلایی بکاتەوە.

عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە میدیاى فەرمى حزبەکەى ڕاگەیاندوە، پارتی لە ڕێگەی ئۆرگانەکانییەوە بانگەوازی بۆ ھەموو ئەندام و کادیرانی ناردووە، ئەوانەی دەیانەوێ بەشدار بن و پۆست وەربگرن لە کابینەی نوێدا سیڤییان لێ وەرگیراوە.

وتیشى سەدان کەس داواکارییان پێشکەش کردووە، لیژنەیەکی باڵاش ھەڵاوێردی ناوەکان دەکات و  بڕیاری کۆتایی لەسەر سیڤیەکان دەدات.

عارف ڕوشدی باسی لەوەشکرد، دوای یەکلاکردنەوەی ناوەکان، ھەر لە وەزیرەوە بگرە تا ڕاوێژکار و بەڕێوەبەر و بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان، لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتییەوە پەسەند دەکرێن.

زیاتر لە ٢٢٦ ڕۆژە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتییەوە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، کابینەی نوێی حکومەت پێکنەهێنراوە.

هـ.ع