سەردێڕ:

سەرجەم فەرمانبەرانی یەکێتی لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دوورخرانەوە

بەپێى نووسراوێکی نهێنی کە دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە
فۆتۆ: 
2019-05-13

32463 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى نووسراوێکی نهێنی کە دەست ئێن ئاڕتی کەوتووە، سەرجەمی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە پشکی یەکێتین و لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم دەوام دەکەن، بەبێ ئاگاداری خۆیان ڕاژەکەیان گواستراوەتەوە بۆ چەند وەزارەتێکی دیکە.

بە پێی نووسراوەکە کە لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی کە لە پشکی یەکێتی دەوامدەکەن لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ڕاژەکەیان بگوازرێتەوە بۆ چەند وەزارەتێکی جیاواز.

هەر بەپێی نووسراوەکە، ژمارەی فەرمانبەرەکان ٢٨ کەسە و بەسەر وەزارەتە جیاوازەکانی حکومەتدا دابەشکراون.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەم بابەتە ناڕەزایەتی زۆری لەناو سەرکردەکانی یەکێتیدا دروستکردووە.