سەردێڕ:

پیاوێک لە دەبەی پلاستیکی خانوو دروستدەکات

فۆتۆ: 
2019-05-13

15856 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی کەنەدی بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی پارێزگاریکردن لە ژینگە، بە دەبەی پلاستیکی خانوو دروستدەکات.

ماڵپەڕی بۆردپاندا ئاماژەی بە پیاوێک کردووە، بە ناوی ڕۆبێرت بێزیۆی، کە بێزار بووە لەو هەموو دەبە پلاستیکییانە ڕۆژانە لەلایەن خەڵکەوە فڕێدەدرێن و بەو هۆیەوە دەستیکردووە بە دروستکردنی خانوو بە بەکارهێنانی دەبەی پلاستیکی.

ئاماژە بەوەش کراوە، ڕۆبێرت بڕیاریداوە سوودێک لەو هەموو دەبە پلاستیکییانە وەربگرێت کە ڕۆژانە فڕێدەدرێن و، بۆ ئەو مەبەستەش گەشتیکردووە بۆ شاری بۆجاس دێل تۆرۆی وڵاتی پاناما و، دەستیکردووە بە بنیاتنانی لادێیەک لە دەبەی پلاستیکی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەنها ئامانجی ئەم لادێیە کەمکردنەوەی ئەو پاشەڕۆیانەیە کە دەبێتەهۆی پیسکردنی ژینگە و دەریا و زەریاکان و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی گیانەوەران.

لە بڵاوکراوەیەکدا ڕۆبێرت نووسیویەتی، "دەمەوێت دونیا ئەوە بزانێت کە دەبەی پلاستیکی بە چەندین شێوەی جیاواز دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت".

ئەو سوودانەش کە باسی لێوە کردووە بریتین لە، شێڵتەری خێرا لەکاتی کارەساتدا، دروستکردنی شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵان، دروستکردنی مەلەوانەگە، ڕێگاوبان و خانوو.

ئەمەش چەند وێنەیەکی لادێیەکەیە کە ڕۆبێرت کاری لەسەر دەکات: