سەردێڕ:

زاناکان: دەیناسۆرێکی باڵدار لە چین دۆزراوەتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-13

11039 جار خوێندراوەتەوە

زاناکان ڕایانگەیاندووە، بەبەردبویەکی جۆرێک لە دەیناسۆری پەڕدار لە باکوری ڕۆژھەڵاتی چین دۆزراوەتەوە و باڵی وەک شەمشەمە کوێرە وایە، گۆرانکاری لەبەرچاو دەردەخات لەسەر پەرەسەندنی ئەو گیان لەبەرانە بەرەو فڕین و دەرکەوتنی باڵندە.

دەیناسکۆرەکە ناوی لێنراوە (ئەمبۆبتیرکس لۆنجیبراشێۆم)، ١٦٣ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، لەسەر وەختی جۆراسیدا و بەدووباڵ فڕیوە وەک باڵی شەمشەم کوێرە پیستی تەنکبووە و مەچەکی درێژ و لە باڵی باڵندەی ئێستا جیاواز بووە و پەڕی نەبووە.

بەپێچەوانەی باڵندەکانەوە، دەیناسۆری ئەمبۆبتیرکس دوو باڵی پیستی ھەبووە وەک دەیناسۆرە باڵندەکانی بەر لە ٢٣٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەرکەوتوون و ھەروەھا وەک شەمشەمە کوێرە کە بەرلە ٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەرکەتووە.

بەبەردبووی دەیناسۆری ئەمبۆبتیرکس لە کێلگەیەکی کشتوکاڵی لە ناوچەی (لیاو نینگ) لە چین دۆزراوەتەوە لەدۆخێکی باشدایە و بەوردی و ڕوونی باڵەکانی دەرەکەوێت لەپێست پێکھاتووە، ھەروەھا نەرمەموو جەستەی داپۆشیوە و گەدەی بەباشی بەدوا خواردنی کە خواردویەتی ماوەتەوە و چەند بەردێکیشی تێدابووە. ئەم باڵندەیە پەڕی وەک باڵندەی ئەم سەروەختەوە نەبووە.

ئۆمبێۆتیرکس دووھەم جۆری دەیناسۆرە تائێستا ناسراوە، باڵی لە پێست پێکدێت لەدوای دایناسۆری (یی چی) کە لە ٢ ملیۆن بۆ ٣ ملیۆن ساڵ لەدوای ئەو ژیاوە. لەساڵی ٢٠١٥ بەبەردبووی (یی چی) لەھەمان ناوچە لەدوریی ٨٠ کیلۆمەتر دۆزراوەتەوە.

زانای بەبەردبوەکان مین وانگ لە پەیمانگای زانستی بەبەردبووە بڕبڕە دارەکان لە ئاکادیمیای زانستی چین دەڵێت "دۆزینەوەی ھەردوو جۆری دەیناسۆری ئەمبۆبیتریکس و یی بەتەواوەتی ڕوانگەمان دەربارەی سەرەتای فڕینی باڵندەکان دەگۆڕێت".