سەردێڕ:

​​کەنداوی عەرەب.. هێرشکراوەتە سەر چوار کەشتى بارزگانی

فۆتۆ: 
2019-05-13

21174 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى ئیمارات ڕایگەیاندووە،  لەلایەن چەند گروپێکى نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر چوار کەشتى بارزگانی لە ئاوەکانی نزیک ئەو وڵاتەدا و زیانێکى زۆریان پێگەیشتووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، هێرشەکان هیچ زیانێکى گیانی لێ نەکەوتووتەوە بەڵام زیانی مادی زۆر بەر کەشتییەکان کەوتووە و مەترسی لەسەر بازرگانی و جوڵەی کەشتییەکان لە ناوچەکە دروستکردووە.

هاوکات هەر یەک لە بەحرەین و سعودییە و میسر و عەمان و ئوردن داوای لێکۆڵینەوەی بە پەلە دەکەن لە ڕووداوەکە و شێوازی هێرشەکە.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاندووە، دوو لەو کەشتیانە سعودین و گوێزەرەوەى نەوتبوون و بەو کردارەش مەترسی لەسەر ئاسایشی  بازاڕەکانی نەوتی  جیهانی دروستەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا  پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکە بە تەواوی گرژبووە و لە ماوەی ڕابردوو ئێران هەڕەشەى داخستنى گەروی هورمزی کرد  بە ڕووی کەشتییە بارزگانی و جەنگییەکاندا و لەبەرامبەردا ئەمریکا هەڕەشەى سەربازی دەکات لە ئێران دەکات.