سەردێڕ:

یەمەن.. حوسییەکان لە بەندەرەکانی ​سەر دەریای سور دەکشێنەوە

فۆتۆ: 
2019-05-13

2655 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ھێزە ھاوبەشەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەناری رۆژئاوای یەمەن رایگەیاندووە ، میلیشا حوسییەکان دەست دەکەن بە کشانەوە لە بەندەرەکانی پارێزگای حودەیدە لەسەر دەریای سور.

عەقید وەزاح دوبەیش وتەبێژی ھێزە ھاوبەشەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەناری رۆژئاوای یەمەن رایگەیاندووە "ئەمڕۆ تیمێکی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی کشانەوەکە گەیشتوونەتە حودەیدە، جگە لەوەش چاودێرانی حکومی لە میکانیزمی کشانەوەکە، ئاگادار کراونەتەوە".

رۆژی ھەینی رابردوو نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن رایگەیاندبوو، کە لە میانی چوار رۆژدا، حوسییەکان لە بەندەرە سەرەکییەکانی پارێزگای حودەیدە دەکشێنەوە.

ھێشتا نەزاندراوە کە دوای کشانەوەی حوسییەکان، ئەو بەندەرانە رادەستی چی لایەنێک دەکرێت.