سەردێڕ:

ڤیدیۆی ساتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەك بەبێ ئەوەی تایەی پێشەوەی کرابێتەوە

فۆتۆ: 
2019-05-13

54856 جار خوێندراوەتەوە

ستافی فڕۆکەیەك لە هێڵی ئاسمانی نیشتمانی میانمار توانیان لە نیشتنەوەیەکی ناچاریدا بە سەلامەتی فڕۆکەکە بگەیەننە سەر زەوی بەبێ ئەوەی سەرنشینەکانی زیانیان پێبگات.

ماڵپەڕی ئەسۆسیەیتد پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ماندالای نێودەوڵەتی کە دووەم شاری گەورەی وڵاتەکەیە ڕایگەیاند کە هەموو سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە و ستافەکەش سەلامەتن پاش ئەوەی فڕۆکەکە ناچاربوو بەهۆی کێشەیەکەوە بنیشێتەوە.

کاپتنی فڕۆکەکە کە لە شاری یانگۆنەوە بەرەو ماندالای دەچوو هەڵگری ٨٢ سەرنشین بووە و ستافی فڕۆکەکەش حەوت کەس بوون ڕایگەیاندبوو کە ناتوانێت تایەکانی پێشەوەی فڕۆکەکە بکاتەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە.

پاش ئەوەش فڕۆکەکە بە ناچاری تەنها بە بەکارهێنانی تایەکانی پشتەوە نیشتەوە.

ڤیدیۆ و وێنەی ئەم ڕووداوەش بەڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە تیایدا ساتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە و دابەزینی سەرنشینەکانی دەرکەوتووە.