سەردێڕ:

بەریتانیا.. مەترسی تاوانی ڕێکخراو لە مەترسی تیرۆر و جەنگ زیاترە

فۆتۆ: 
2019-05-12

1709 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی نیشیتمانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە بەریتانیا ڕایگەیاند، مەترسی تاوانی ڕێکخراو لەو وڵاتە لە مەترسی تیرۆر زیاترە و پێویستی بە بودجەی زیاترە بۆ بەرپەرچدانەوەی.

لین ئۆنیز سەرۆکی ئاژانسی نیشیتمانی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە بەریتانیا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تاوانی ڕێکخراو ساڵ بۆ ساڵ لە بەرزبوونەوەدایە، بە شێوەیەک لە ئێستادا بووەتە مەترسییەکی بەردەوام لە وڵاتدا و ژمارەی ئەو کەسانەی لە تاوانی ڕێکخراودا تیاچوون لە بەریتانیا زیاترە لە تاوانەکانی تیرۆر و جەنگ و ڕووداوە سروشتییەکان پێکەوە.

ئەو ئاژانسە بەریتانیا داوایکرد بودجەی "زەبەلاح و نوێ" بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانی ڕێکخراو دابینبکرێت.

بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئاژانسەکە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی ئاشکرا بکات سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی تاوانی ڕێکخراو لە بەریتانیا، کە ئەنجامدەرانی پەنا بۆ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەبەن لە کارەکانیاندا.

ئەو ڕێکخراوە بەریتانیانییە بەرپرسە لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە دەبنە مەترسی گەورە لەسەر بەریتانیا، کە پشت دەبەسترێت بە زانیاری و ڕاپۆرتی هەواڵگری لەسەرچاوە جیاجیاکانی وڵاتەکەوە بە دەستدەگات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.

ع.م