سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دیمەنی کەوتنی سەرۆکی روسیا لە کاتی یاریکردندا

فۆتۆ: 
2019-05-12

11391 جار خوێندراوەتەوە

ڤلادمیر پۆتینی سەرۆکی روسیا لەکاتی بەشداری لە یاری هۆکی سەر سەهۆڵ لەبەردەم هەزاران بینەردا تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر بوو.

ماڵپەڕی گاردیان لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەو یاری هۆکییەدا ڤلادمیر پۆتین لەگەڵ دوو یاریزانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی پێشووی نەتەوەییدا لە شاری سوچی یاری کرد و هەشت گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەدا .

وێڕای ئەوەی لە یارییەکەدا بەگشتی هەموو شتێك بەباشی بەڕێوەچوو، پۆتین تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر و پێکەنیناوی بوو، پاش ئەوەی بەدەمدا کەوت لەو کاتەی کە سڵاوی لە ئامادەبووان دەکرد.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سەرۆکی روسیا لەو کاتەی کە بە ناو گۆڕەپانە سەهۆڵینەکەدا دەسوڕایەوە ئاگاداری بەردەمی خۆی نەبوو چووە سەر پارچەیەك فەرشی سوور و بەهۆیەوە بەدەمدا کەوت، بەڵام بەخێرایی هەستایەوە و بەردەوامبوو لە ڕۆیشتن بە سکێتەکانییەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆتین لە یارییەکەدا ڕووبەڕووی بەرگری زۆر نەبووەوە هەروەها هاوپیشەکانی یارمەتییاندا بە دروستکردنی چەندین هەل بۆ بردنەوە.

سەرۆکی روسیا زۆرکات بەشداری دەکات لە یارییەکانی هۆکی سەر سەهۆڵ کە خۆی شارەزایە تێیدا، لەگەڵیدا بەرپرسان و وەزیرەکان و بازرگانە بەناوبانگەکان بەشداری دەکەن و ئەم یارییانەش لە تەلەفیزیۆنی روسیا پەخش دەکرێت.