سەردێڕ:

وێنە.. مەلەوانێک بە بەرمیل زەریاى ئەتڵەسى بڕى

فۆتۆ: 
2019-05-12

15562 جار خوێندراوەتەوە

مەلەوانێکى فەرەنسى تەمەن ٧٢ ساڵ بە زیاتر لە چوار مانگ لە نێو بەرمیلێکدا زەریاى ئەتڵەسى بڕى.

ماڵپەڕى سى ئێن ئێن بڵاویکردەوە، جان جاک سافین لە نێو کەپسولێک کە لە شێوەى بەرمیلە نەوتە، لەکانونى یەکەمى ساڵى ٢٠١٨ وە لە دورگەى هیرۆ لە کەنار ئاوییەکانى ئیسپانیا بەڕێکەوت لە زەریاى ئەتڵەسیدا و چوار هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەترى بە ماوەى ١٢٢ ڕۆژ بڕى.

سافین لە نێو زەریاى ئەتڵەسى پشتى بە شەپۆلەکانى ئاو بەستووە بۆ ڕۆیشتن و بڕینى ئەو ماوە زۆرە.

سافین لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ڕوونیکردەوە، لەسەرەتادا کەشتیەکى نەوتهەڵگرى هۆڵەندى لە دەریاى کاریبى لەگەڵ خۆى بردوویەتى بەرەو دورگەى سینت ئۆستایۆسى بچوک لە هۆڵەندا.

دەشڵێت دواى چەند ڕۆژێک کەشتیەکى فەرەنسى کەوتەڕێ و بەهۆى شەپۆلەکانیەوە بەرمیلەکەى بەرەو دورگەى مارتینیگ لە دەرەوەى فەرەنسا ئاڕاستەکەى گۆڕى.

وتیشى، دواى گەیشتنى بە دورگەکە سافین ڕایگەیاند، هەرچەندە گەشتەکەى خۆش بووە، بەڵام مەترسى زۆریشى هاتۆتە ڕێگا.

سافین کە پێشتر پەڕەشوتوانى سەربازى بووە ڕایگەیاند، زیاتر لە چوار مانگ لە نێو بەرمیلەکە بووە کە درێژیەکەى ٣مەتر و پانیەکەى ٢مەتر و ١٠ سانتیممەتربووە.

سافین لە نێو بەرمیلەکە جێگەیەکى خەوتن وشوێنێکی چێشتلێنانى هەبووە و هەروەها لە بەشى خوارەوەى بەرمیلەکەى پەنجەرەیەکى بچوکى هەبووە کە تەماشاى ماسییەکانى نێو ئاوەکەى کردووە.

ماڵپەرى سى ئێن ئێن ئاماژەى پێکردووە، بەرمیلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە کە بەرگەى شەپۆلى ئاو و گیانلەبەرە ترسناکەکانى زەریا بگرێت، هەروەها شانەیەکى تایبەتى تیشکى خۆرى هەیە کە وزەى کارەبا بەرهەمدێنێت تا بتوانێت پەیوەندییەکان وەربگرێت و دانەبڕێت و شوێنەکانیش دیارى بکات.

لە گەشتە دوور و درێژەکەیدا سافین پشتى بە خۆراکى وشک بەستووە، لەگەڵ ماسى فرێش کە ڕاوى کردووە و لەگەڵ ئەو هاوکاریانەى کە لەلایەن کەشتییەکانەوە پێى دەدرا کاتێک بە تەنیشتیا تێپەڕ دەبوون.