سەردێڕ:

قۆناغی هه‌ڵبژاردندنەوەى دووبارە له‌ ئیستانبوڵ ده‌ستیپێكرد

فۆتۆ: 
2019-05-12

1869 جار خوێندراوەتەوە

قۆناغی سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ دەستیپێکردووە کە بڕیارە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩  بکرێت.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌ میانی هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیاوه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن رۆژی ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ رۆژژمێری هه‌ڵبژاردندا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌پچڕاو جێبه‌جێده‌كرێت، رۆژانی پشووی فه‌رمیی وه‌ك رۆژانی ده‌وامی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و بەو پێیە پارتەکان دەتوانن دەست بکەن بە کارو چالاکییەکان و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و میتینگی جەماوەری لە شوێنە جیاوازەکانی ئیستانبوڵ.