سەردێڕ:

خواردنی هێلکە بە بەردەوامی لە نەخۆشییەکی مەترسیدار دەتپارێزێت

فۆتۆ: 
2019-05-12

23549 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەوەی هێلکە دەوڵەمەندە بە چەند ماددەیەکی خۆراکی گرنگ و بەسوود، مەترسی کوێربوون لە بەساڵاچوواندا کەمدەکاتەوە.

ماڵپەڕی میدیك فۆڕم لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پزیشکان لە ئوستراڵیا چاودێری دۆخی تەندروستیی کۆمەڵێك خەڵکیان کرد کە ژمارەیان ٣٦٥٤ کەس دەبوون بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و بۆیان دەرکەوت، خواردنی ٢-٤ هێلکە لە هەفتەیەکدا مەترسی لەدەستدانی توانای بینینیان بەهۆی بەساڵاچوونەوە بە ڕێژەی %٤٩ کەمتر بووە بەراورد بەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا یەك هێلکەیان خواردووە.

ئەم ئەنجامەش پەیوەندی لە نێوان خواردنی هێڵکە و ئەو نەخۆشییانە دیاریکردووە کە لەگەڵ بەساڵاچووندا تووشی چاوەکان دەبن، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکار و ئەنجامەکانی ڕوون نەکردووەتەوە.

بەڵام پزیشکان ئاماژەیان بەوەکردووە، هێلکە بەهۆی ئەوەی ماددەی بەسوودی وەکو کارۆتینات و لۆتین و زیاکسانسینی تێدایە بەسوودە بۆ چاوەکان.