سەردێڕ:

ئەو ١٠ شتەی دوای دەستلێدان دەبێت ڕاستەوخۆ دەستەکانت بشۆیت

فۆتۆ: 
2019-05-11

38801 جار خوێندراوەتەوە

دەستەکان بە یەکێك لە گرنگترین خووەکانی ڕۆژانە دادەندرێن کە دەبێت ڕۆژانە هەر یەکەمان چەندین جار دەستەکانمان بشۆین نەك تەنها بە مەبەستی پاك و خاوێنی بەڵکو بۆ ئەوەی جەستە لە بەکتریا و ڤایرۆس و هۆکارەکانی نەخۆشی بپارێزین.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ریدرز دایجێست ئاماژە بەوەکراوە، کۆمەڵێك شت هەن کە پێویستە پاش ئەوەی دەستیان لێدەدرێت ڕاستەوخۆ دەستەکان بشۆردرێن بۆ ئەوەی پارێگاری لە جەستە بکرێت لە هەر هۆکارێکی نەخۆشی.

پارە:

پارە بە یەکێك لە پیسترین ئەو شتانە دادەنرێت کە ڕۆژانە هەریەکەمان دەستی لێدەدەین، بەبێ ئەوەی بزانین چەند بەکتریا و ڤایرۆسی لەسەر کەڵەکە بووە.

Related image

 

دەسکی پلیکانە و دەرگا:

پاش ئەوەی دەست لە دەسکی پلیکانە و دەرگا دەدرێت دەبێت ڕاستەوخۆ دەستەکان بشۆردرێن بەتایبەت لە شوێنە گشتییەکاندا چونکە ڕۆژانە بە سەدان کەس دەستی لێدەدەن و بڕێکی زۆر بەکتریا و ڤایرۆس لەسەری کەڵەکە بووە.

Related image

مینۆی خواردن:

چێشتخانەکان یەکێکە لەو شوێنانەی کە زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە پیسبووە و بەکتریا و میکرۆبی تێدایە، هەروەها مینۆی خواردن کە لە چێشتخانەکاندا هەیە زیاتر لە ١٨٥ هەزار زیندەوەری بەکتریایی لەسەرە.

Image result for ‫قوائم الطعام‬‎

نەخۆشخانەکان:

ڕۆژانە سەدان کەس سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن و هەڵگری جۆرەها نەخۆشین، بۆیە دەبێت پاش ئەوەی دەچنە نەخۆشخانە دەست بە سادەترین شتەکانەوە نەدەن و زوو دەستەکانتان بشۆن.

Related image

ئاژەڵەکان:

کەسانێکی زۆر ئاژەڵەکانیان خۆشدەوێت و لەماڵەوە بەخێوی دەکەن، بەڵام پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن لەبارەی ئەو نەخۆشییانەی کە ئاژەڵان بوونەتە هەڵگری، جەخت لەوەش دەکەنەوە کە گرنگە دەستەکان بشۆردرێن پاش ئەوەی بەر ئاژەڵ دەکەون.

Related image

شاشەی لەمس:

پاش ئەوەی دەست لە هەر شاشەیەکی لەمس دەدرێت مەرجە دەستەکان بشۆردرێن، بەتایبەت ئەو شاشانەی کە لە شوێنە گشتییەکان و فڕۆکەخانەکاندا هەن، هەروەها پاش ئەوەی مۆبایل بەکاردەهێندرێت بە هەمان شێوە دەبێت دەستەکان بشۆردرێن.

Image result for ‫شاشات اللمس‬‎

تەختەی شت وردکردن و ئیسفنجی مەتبەخ:

تەختەی شت وردکردن بەردەوام سەوزەوات و گۆشتی کاڵی لەسەر ورد دەکرێت، بۆیە بڕێکی زۆر بەکتریای لەسەر کەڵەکە دەبێت، بۆیە دەبێت بەباشی بشۆردرێت و بەر لە دروستکردنی خواردن دەستەکانیش بشۆردرێن.

Image result for ‫لوح التقطيع أو "إسفنجة" المطبخ‬‎

قەڵەم:

ئەو قەڵەمانەی کە لە ئۆفیسەکاندا دانراون ١٠ ئەوەندەی کورسی تەوالێت پیسە، هەروەها ٢٠٠ جۆر بەکتریای لەسەر کەڵەکە بووە.

Image result for ‫الأقلام‬‎

سابوون و شامپۆی دەستشۆردن:

ئەو شامپۆیانەی لە قوتودان یان سابوون لە شوێنە گشتییەکان دەستەکان زیاتر پیسدەکەنەوە و بەهۆیانەوە بڕێکی زیاتر لە بەکتریا دەگوازرێتەوە بۆ دەستەکان.

Image result for ‫علب و"مضخات" الصابون‬‎

هەرشتێك لە فڕۆکەخانە:

ڕۆژانە بە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا گەشت دەکەن و بە فڕۆکەخانە جیاوازەکاندا تێدەپەڕن، بۆیە پاش ئەوەی گەشتی فڕۆکە تەواو دەبێت پێویستە دەستەکان بەباشی بشۆردرێن.

Related image