سەردێڕ:

تونس.. بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکەوە نزیکەی ٧٠ کۆچبەر خنکان

فۆتۆ: 
2019-05-11

11238 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکەوە لە کەناراوەکانی تونس، نزیکەی ٧٠ کۆچبەر خنکان و تەرمی زۆربەیان نەدۆزراوەتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، زۆربەى کۆچبەرەکان ئەفریقین و ١٦ کۆچبەریش ڕزگارکراون.

بەپێی سەرچاوە تونسییەکان، ئەو کۆچبەرانە ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری زەوارەی لیبیاوە بە ئاراستەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون، کە پێدەچێت ژمارەیان ١٠٠ کۆچبەر بووبێت و جگە لە ڕزگارکردنی ئەو ١٦ کەسە، تەنها چەند تەرمێک لە ئاوەکە دەرهێنراونەتەوە.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ساڵی ڕابردوو دوو هەزار و ٢٩٧ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنکاون، هەروەها ١١٦ هەزار و ٩٥٩ کۆچبەریش خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ١١٧ کۆچبەری لیبی لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون و تەرمی زۆربەیان نەدۆزراوەتەوە.

هـ.ع