سەردێڕ:

وێنە.. ئەو شوێنەی یەک شەو مانەوە تیایدا بە ١٠٠ هەزار دۆلارە

فۆتۆ: 
2019-05-11

96023 جار خوێندراوەتەوە

نرخی مانەوەی یەک شەو لە دوورگەی گەشتیاری تیشارۆا لە فلیپین ١٠٠ هەزار دۆلارە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە دوورگەیەکی گەشتیاری کردووە، کە بە بەهەشت هەژمارکراوە، بەڵام هەر کەسێک بیەوێت تیایدا بمێنێتەوە، پێویستە نرخێکی خەیاڵیی بدات.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوورگەکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتی فیلیپینەوە و پێکدێت لە چەندین کەنار دەریا و ڤێلای گرانبەها و بە یەکێک لە گرانترین ناوچەی گەشتیاریی جیهان هەژمار دەکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، ناوچە گەشتیارییەکە ماوەی چەندین ساڵە کاری لەسەر دەکرێت و هەر کەسێک کە بتوانێت نرخی مانەوەکەی بدات، هەموو دوورگەکە بۆ خۆی دەبێت و دەتوانێت لە هەر یەک لە شەش ڤێلای دوورگەکەدا بمێنێتەوە.

کۆمپانیا گەشتیارییەکە باسی لەوە کردووە، لە دوورگەکەدا زیاتر لە ٤٨ کەس دەتوانێت لە یەک کاتدا بمێننەوە و ئەگەر کەسێک هاوڕێی زۆری هەبێت دەتوانێت لەگەڵ هاوڕێکانی نرخی مانەوەکەیان دابەشبکەن و هەرزانتر بکەوێت لەسەریان.

ئەمەش چەند وێنەیەکی ئەو دوورگە گەشتیارییەیە:

Banwa Private Island 1

Banwa Private Island

Banwa Private Island 3

Banwa Private Island 4

Banwa Private Island 5

Banwa Private Island 10

Banwa Private Island 7

Banwa Private Island 8

Banwa Private Island 9

 ز.ن