سەردێڕ:

​رەمەزان؛ بۆ بەدووربوون لە تینوێتی ئەم خواردن و خواردنەوانە مەخۆن

فۆتۆ: 
2019-05-11

4454 جار خوێندراوەتەوە

لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوانان پێویستە وریای ئەو خواردن و خواردنەوانە بن کە ڕۆژانە دەیخۆن بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە برسییەتی یان تینوێتی بکەن و بتوانن ئەو کاتژمێرانەی خواردن ناخۆن بەبێ کێشە بەسەری ببەن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، مرۆڤ ڕۆژانە لەرێگەی ئارەقکردنەوە و هەناسەدان و میزکردنەوە بڕێکی زۆر ئاو بەکاردەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك خواردن و خواردنەوە وادەکەن هەست بە وشكبوونەوە و تینوێتی زیاتر بکرێت و وادەکات پێویستی زیاترمان بە ئاو هەبێت، بۆیە باشتر وایە ڕۆژووانان لێی بەدووربن.

چا و قاوە

بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کافایینیان تێدایە وادەکەن وشكبوونەوەی جەستە خێرابێت و هەست بە تینوێتی بکرێت.

خواردنە سوێرەکان

ئەو خواردنانەی کە خوێ و سۆدیۆمیان زۆرە وادەکەن هەستی تینوێتی زیاتر بێت و جەستە پێویستی بە ئاوێکی زیاتر بێت، چونکە بەرزبوونەوەی سۆدیۆم لە جەستەدا دەبێتە هۆی ئەوەی شلەکان کەمببنەوە.

Related image

 ئەو خواردنانەی کە پرۆتینیان تێدایە

جەستە پێویستی بە بڕێکی زۆری ئاو هەیە بۆ هەرسکردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین.

Image result for ‫الاغذية الغنية بالبروتين HD‬‎

خواردن و خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە شەکر

ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە هەستی تینوێتی زیاد دەکەن چونکە وادەکەن جەستە بڕێکی زۆر شلەمەنییەکان لەدەستبدات.

Image result for Foods rich in sugar HD

بەهارات

 ئەو خورادنانەی کە دەوڵەمەندن بە بەهارات شلەمەنییەکانی جەستە دەمژن بەمەش دەبنە هۆی وشكبوونەوەی جەستە و هەستکردن بە تینوێتی.

Image result for ‫التوابل HD‬‎