سەردێڕ:

فەڕەنسا.. لە قوتابخانەیەک ١٥ مەڕ وەکو قوتابی تۆمارکراون

فۆتۆ: 
2019-05-11

22498 جار خوێندراوەتەوە

قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە فەڕەنسا ناچاربوو ناوی ١٥ مەڕ وەکو قوتابی تۆماربکات لە پۆلەکانی خوێندندا بە مەبەستی ئەوەی ڕێگری بکات لە داخستنی هەندێك لە پۆلەکانی.

بەپێى هەواڵێکى سکاى نیوز، لە قوتابخانەیەکى سەرەتایى شارۆچکەى کریست ئان بێلیدۆن لە نزیک چیاى ئەلەب لە فەرەنسا ڕێوشوێنێکى سەیر پەیڕەو کراوە، ئەوەش لەبەرئەوەى ژمارەى قوتابییەکانى پۆلێک کەم بووەتەوە و بەوهۆیەوە ١٥ سەر مەڕیان وەرگرتووە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئەو قوتابخانەیە خاوەن ١١ پۆلە و تەنها ٢١٦ قوتابى وەرگرتووە، لەبەر کەمى ڕێژەى قوتابیەکانیشى کراوە بە دە پۆل کە لەهەر پۆلێکدا ٢٦ قوتابى دەخوێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، خاوەن یەکێک لە کێڵگەکانى بەخێوکردنى ئاژەڵ ١٥ سەر مەڕى پێش خۆى داوە بۆ ئەوەى لە قوتابخانەکە ناو و کاتى لەدایکبوونیان تۆمار بکات.

کەسوکارى قوتابیەکانیش بە هەڵویستێکى بەدبەخت ناویان بردووە و دەڵێن پرۆسەى خوێندنى نیشتمانى تەنها بۆتە ئامادەبوون و بەس، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان لە دۆخێکى باشدان.

هاوکات سەرۆکى شارەوانى شارۆچکەکە کە ژمارەى دانیشتوانى کەمترە لە ٤ هەزار کەس، پاڵپشتى لە هەڵمەتەکە کرد و ڕایگەیاند، ئەو کارە لە چوارچێوەى بە فەرمى فێرکردنى ئاژەڵى مەڕە و بەشێک لە قوتابیەکانیش زۆر بە گەرمى چوون بۆ لاى هاوڕێ تازە وەرگیراوەکانیان کە مەڕەکانن.