سەردێڕ:

تورکیا داوا لە سوریا دەکات هێرشەکانى سەر ئیدلیب ڕابگرێت

فۆتۆ: 
2019-05-10

2968 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى بەرگرى تورکیا داواى لە حکومەتى سوریا کردووە هێرشەکانى بۆ سەر ناوچەکانى باشورى ئیدلیب ڕابگرێت.

ئاژانسى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، خەلوسى ئاکار وەزیرى بەرگرى تورکیا داواى لە بەرپرسانى سوریا کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر باشورى ئیدلیب ڕابگرن، چونکە پێشێلکردنى ڕێکەوتننامەى ئەستانەیە.

خەلوسى ئاکار ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتدارانى سوریا هەوڵى فراوانکردنى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى خۆیان دەدەن لەو ناوچانەى بە کەمکردنەوەى گرژیەکان دانراوە لە رێکەوتنى ئەستانەدا.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەنقەرە تەواوى هەوڵەکانى دەخاتە گەڕ بۆ دابینکردنى ئاسایش و ئارامى و پاراستنى هاوڵاتیانى ئەو ناوچانە بەپێى ڕێکەوتنى ئەستانە.

لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا سوپاى سوریا هێرشى بۆ سەر چەند ناوچەیەکى گروپە چەکدارییەکانى ئۆپۆزسیۆن وسوپاى سوریاى ئازاد لە ئیدلیب و خان شەیخون وحەما دەستپێکردووە و بەهۆیەوە چەندین کوژراو و بریندارى لێکەوتووەتەوە.

ب.ب