سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کاردانەوەی سەرۆکەکانی جیهان لە کاتی چەند ڕووداوێکی نەخوازراودا

فۆتۆ: 
2019-05-10

16385 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کاردانەوەی سەرۆکە جیاوازەکانی جیهان لە کاتی ڕووداوی نەخوازراودا خراونەتەڕوو.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا کاردانەوەی سەرۆکەکانی جیهان لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکاندا خراونەتەڕوو و جێی سەرنجە.

ڤیدیۆکە نازناوی "هونەری خۆلادانی" لێنراوە و دیمەنی چەندین سەرۆکی تیادا نیشاندراوە کاتێک خۆیان لە پێڵاو و خواردن و هێلکە و شتی جۆراجۆر لادەدەن کە لە لایەن هاوڵاتییانەوە بەرەو ڕوویان هاویشتراون.

یەکەم کەس کە دەردەکەوێت سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیایە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن کچێکەوە هێلکەی تێگیراوە و دوای ئەوەش لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی تردا چەندین سەرۆکی جیاوازی وڵاتان لەو ڕووداوە نەخوازراوانەدا نیشاندراون، لەوانە، جۆرج بوش، هیلەری کیلنتۆن، دۆناڵد ترەمپ.