سەردێڕ:

ئێران: پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بکات

فۆتۆ: 
2019-05-10

1515 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر یەکێتى ئەوروپا پابەندبن بە بەرپرسیارێتیان بەرامبەر ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەى نێوانیان.

محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاندووە، لەبرى ئەوەی داوایان لێبکرێت بە تەنها پابەندبن بە ڕێککەوتنى وڵاتانى پێنج کۆ یەک، پێویستە لەسەر وڵاتانى یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێراندا باش بکاتەوە.

چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا ئێران لەبەرامبەر سزاکانى ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەى ڕایگەیاند، بەشێک لەبەرپرسیارێتییەکانى بەرامبەر ڕێککەوتنى ئەتۆمى هەڵدەپەسێرێت، لەبەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا هۆشدارییەکەى ئێرانی ڕەتکردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ ڕایگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت خۆی بەدووربگرێت لە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پێویستە تاران دان بنێت بەو بەرژەوەندییانەیدا کە هەیەتی لە بەردەوامبوونی پابەندبوونی بە ڕێککەوتنەکەوە.